گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

شەرعزانێكی ئەزهەر: تا كۆتایی دنیا هیچ ’’زینایەک’’ بە شایەتی ناسەلمێنرێت

2020.12.05 - 11:32
شەرعزانێكی ئەزهەر: تا كۆتایی دنیا هیچ ’’زینایەک’’ بە شایەتی ناسەلمێنرێت

ناس کورد-

یەکێک لە زاناکانى ئەزهەر ڕایدەگەیەنێت، تا کۆتایى دونیا ناتوانرێت لەڕێگەى شایەتحاڵەکانەوە تاوانى زینا بسەلمێنرێت.

 

لە میانەى چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، شێخ عەبدولعەزیز، نەجاڕ یەکێک لە زاناکانى ئەزهەر (5ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، بەپێى شەریعەتى ئیسلام بۆ سەلماندنى زینا دەبێت چوار شایەتحاڵ هەبن و یەکێکیش سکاڵاکار.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەڵام تا ئیستا هیچ زینایەک لەڕێگەى شایەتحاڵەوە نەسەلمێنراو و تاکۆتایى دونیاش ناسەلمێنرێت.

 

ئەو زانا میسرییە باسى لەوەش کردووە، گەر هاتوو زیناکە نەسەلمێنرا بەشایەتحاڵەکان ئەوا دەبێتە بوهتان و دەبێت (الحد) ڕەجمکردن لەشایەتحاڵەکان بدرێت.

 

شێخ عەبدولعەزیز ئەوەشى خستووەتە ڕوو، تاوانەکانى دزین و کوشتن تەنها بەدوو شایەتحاڵ دەسەلمێنرێت بەڵام زینا پێویستى بە چوار شایەتحاڵ هەیە سەربارى ئەوەى کەسێکى سکاڵار و گەر ئەوەش نەکرا ئەوا لێکەوتەى خراپى دەبێت و بۆى هەیە ببێتە هۆى خوێنڕشتن.