ناس کورد-
ئەمڕۆ کەسانى نەناسراو هێرشیان کردە سەر کۆمپانیایەکى ئاڵوگۆڕى دراو لە ناوەڕاستى دیوانییە و خاوەنەکەیان کوشت.
سەرچاوەیەکى ئەمنى بە "ناس" ى راگەیاند (5 كانونى یەکەمى 2020)، هێرشبەرەکان "نەهجى عەتابى" خاوەنى کۆمپانیاکەیان بەچەقۆ کوشتووە، بڕێک پارەشیان بردووە.
نەهجى عەتابى مێردى هودا سەجاد ژنە پەرلەمانتارى پێشووى عێراقە و نزیکەى ساڵێک لەمەوبەر جیابوونەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، هێرشبەرەکان هەروەها پاسەوانى کۆمپانیاکەیان بریندارکردووە، دواى ئەوەى بەچەقۆ هێرشیان کردووەتەسەر.