ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بەفر ببارێت.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەمڕۆ شەممە (5ی کانونی یەکەمی 2020) لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، سبەینێیش بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەبارێت.