گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودەکانی شەربەتی هەنار

سودەکانی خواردنەوەی ڕۆژانەی یەک پەرداخ شەربەتی فرێشی هەنار

2020.12.04 - 23:43
سودەکانی خواردنەوەی ڕۆژانەی یەک پەرداخ شەربەتی فرێشی هەنار

ناس کورد- 

د. بینایی کامەران، پسپۆڕی زانستی خۆراکی لە بابەتێکدا چەندین سودی شەربەتی فرێشی هەنار ئاشكرادەکات و دەشڵێت، باشترین کات بۆ خواردنی پێش خواردنی بەیانیانە. 

 

د. بینایی لەم خاڵاندا سودەکانی شەربەتی فرێشی هەناری خستووەتەڕوو: 

 

۱_بەهێزترین شەربەتی میوەیە کە وەک دژە شێرپەنجە کار دەکات بەهۆی بونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن، بەتایبەتی بەسودە دژی شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک.

 

۲_ رێگریکردن و باشتر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی چەوری کۆلیستڕۆڵ و تڕایگیسراید و نەهێشتنی مەیین و خەست بونەوەی خوێن لە بۆری خوێندا.

 

۳_ باشکردن و کۆنتڕۆڵی بەرزی  پەستانی خوێن (زەخت)، ڕۆژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ بۆ دوو هەفتە بە رێژەیەکی بەرجاو زەختی بەرز دادەبەزێت.

 

٤_کەمکردن و باشترکردنی ئازاری ئەژنۆ و جومگەکان، بەتایبەتی بۆ ڕۆماتیزمە و هەوکردن و ئازاری پشت و قاچ.

 

٥_جوان کردنی پێست و قژ، باشکردنی زیپکەو پەڵە و رێگری لە   چرچی و ووشکبونەوە، قژ درێژبونەوە و کەمکردنەوەی رووتاندنەوە.

 

٦_بۆ مێشک زۆر سودی هەیە: کەمکردنەوەی سترێس و هیلاکی و کۆنتروڵی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل ، باشتر کردنی بیر چونەوەو رێگری لە ئەلزایمەر و کەمکردنەوەی دڵتوندیو دلەراوکێ.

 

۸_ چاکردنی کێشەکانی هەرس و کۆڵۆن، قەبزی و هەوکردنی ڕیخۆڵە.

 

۹_ باشکردنی بەرگری لەش دژی بەکتریاو  ڤایرۆس و کەروو هەمو جۆرە هەوکردنێک.

 

۱٠_سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، کەمکردنەوەی هیلاکی و بێهێزی و سەرئێشە، بەهۆی زیاکردنی سوری خوێن و ڕێژەی ئۆکسجین لە لەشدا.

 

۱۱_ یارمەتی کێش دابەزاندن و چەوری سوتانی وورگ و کەم کردنەوەی ئیشتیهای زۆر لە قە ڵەودا  ئەگەر پێش نان خواردن بخورێت.

 

ئاماژەی بەوەشكڕدووە، بێگومان لەگەڵ خەوی باش و جوڵەی ڕۆژانەو نەخواردنی شەکرو شیرینی و کەمکردنەوەی نان و صەمون و فاست فوود، دەتوانرێت سوود لە هەنار و شەربەتی هەنار وەربگیرێت لەم وەرزەدا بۆ هەریەک لەو کێشانە، تەنانەت هەنار باشە بۆ نەخۆشی شەکرەش، ئەگەر بەردەوام ڕۆ ژانە بخورێت،

 

د. بینایی کامەران دەشڵێت، "باشترین کات بەیانیان پێش خواردن پەرداخێک شەربەتەکەی و هەناریش لە هەرکاتێک بێت، باشترە بە دوایدا ئاو نەخورێتەوە تا نیو کاژمێر."