ناس کورد-
قائیمقامییەتی قەزای کەلار بەشێک لەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە کە ناویان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی 100 هەزار دینار وەک هاوکاری پاراستنی کۆمەڵایەتی، سبەینێ دەتوانن لە بانکی کەلار پارەکە وەربگرن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای کەلار ڕایگەیاند، "ئاگاداری هەمووخێزانە هەژار و کەم دەرامەتەکانی گەڕەکەکانی گردەگۆزینە، ئاوارەکان و شەهیدان لەگەڵ گوندەکانی دەوروبەری کەلار و ڕزگاری، ئەوانەی کە لەمانگی هەشتی ڕابردوودا ناوەکانیان لەلایەن لیژنەکانمانەوە تۆمارکراوە بۆ پێدانی پارە، سبەینێ پارەکەیان پێدەدرێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو کەسانەی دەکەونە ئەو گەڕەک و ناوچانەوە، دەتوانن سبەینێ شەمە 5ی کانونی یەکەمی 2020، سەردانی بانکی کەلار بکەن لەشاری کەلار، بەمەبەستی وەرگرتنی بڕە هاوکاری پاراستنی کۆمەڵایەتی کە 100 هەزار دینارە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "هەرخێزانێک پێویستە ناسنامەی باری شارستانی و فۆرمی خۆراکی پێبێت بۆ وەرگرتنی بڕە هاوکارییەکە."