ناس کورد-
سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ لەلایەن ژمارەیەک گەنجى دەربەندیخانەوە خۆپیشاندان لە قەزاکە دەستپێیکرد و تائێستا بەردەوامە، هێزێکى ئەمنیش بۆ کۆنترۆڵکردنى کۆکراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە قەزای دەربەندیخانەوە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، " سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ ژمارەیەک لەگەنجان لەدەربەندیخان خۆپیشاندانێکى ناڕەزایەتییان لەسەر ڕێگاى کەلار- دەربەندیخان دەسپێکردووە".
وتیشى، ئەو خۆپیشاندەرانە کۆمەڵێک گەنجى شارۆچکەکەن و تایەیان لەسەر ڕێگاکە سوتاندووە و تا ئێستا هاتوچۆ ڕاگیراوە و تانکەرە بارهەڵگرەکان ناتوانن تێپەڕن.
بەوتەى سەرچاوەکە، ژمارەیەکى زۆرى هێزە ئەمنیەکان بەرەو کۆنترۆڵکردنى خۆپیشاندانەکە چوون.