ناس کورد-
لەدوای بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی لەلایەن "ناس کورد"ەوە کە ڕەخنەی لە عەقڵییەتی بەڕێوەبردنی هەرێم گرتبوو، پەیامێکی دیکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، مەبەستی ئەوە نەبووە و ئەو میدیایە قسەکەیان سەراوژورر کردووە.
ئەحمەد کانی، ئەندامی سەکردایەتیی پارتی ئەمڕۆ (هەینی 4ی کانونی یەکەمی 2020) لە فەیسبوکی فەرمی خۆی ڕەخنەی لە بەڕێوەبردنی حکومەت گرت و ڕایگەیاند، " ئەوەی ئێستا لەکوردستاندا دەگوزەرێت بەر لەھەموو قەیرانەکان، قەیرانی ویژدان و قەیرانی عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە، عەقڵیەتی ئینتیما بۆ حزب و کەسایەتییەکانی ناو حزب زۆر بەھێزتر و زاڵترە لە جوڵاندنی ویژدان و بیرکردنەوە بە عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ."
زیاتر بخوێنەرەوە: ئەحمەد کانی: ئەوەی لە هەرێم دەگوزەرێت قەیرانی عەقڵییەتی بەڕێوەبردنە
پۆستی یەکەمی ئەحمەد کانی:
ناس کورد وەک دەزگایەکی میدیایی سەربەخۆ، پەیامەکەی ئەحمەد کانی، وەک خۆی بڵاوکردەوە.
دواتر بەرپرسەی پارتی پۆستێکی دیکەی بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی "ناس کورد"ی کردووە، دەربارەی قسەکانی دەڵێت، " میدیایەک دەیەوێت پۆستەکەی من کە بەناونیشانی (چ قەیرانێك) نوسیومە سەراو ژوور وێنای بکات."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "پارتی ئەو حزبەیە ھەمیشە بەویژدان و عەقڵیەتی دەوڵەتەوە کاردەکات و ھەرواش لەمەیدان بووە، وە ڕۆژگارێك کە جەنابی سەرۆك بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئێستاش کە ھەردوو ڕێزداران نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستانن گەواھیدەری ئەو حەقیقتەن."
پۆستی دووەمی ئەحمەد کانی: