گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک بۆ خوێندکاران

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی ناوچە دابرێنراوەکان.. دەتوانن لە هەرێم بخوێنن

2020.12.04 - 20:58
ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی ناوچە دابرێنراوەکان.. دەتوانن لە هەرێم بخوێنن

ناس کورد-

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا لەڕێگەی زانکۆی گەرمیانەوە فۆڕم بۆ خوێندکارانی خولی دووەمی پۆلی 12 ئامادەیی کە سەربە پەروەردەکانی حکومەتی عێراقن دابەش بکات و ژمارەیەک خوێندکار وەربگرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (هەینی 4ی کانونی یەکەمی 2020) زانکۆی گەرمیان ڕایگەیاند، "دوابەدوای داواکاری خوێندکارانی ناوچە دابرێنراوەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕێگەی زانکۆی گەرمیانەوە  ھەڵدەستێت بە دابەشکردنی فۆرم بۆ خوێندکارانی خولی دووەمی پۆلی 12 ئامادەیی کە سەربە پەروەردەکانی حکومەتی عێراقن لە سنوری شاری خانەقین و ناوچە دابرێنراوەکان."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە،، فۆرم لە رۆژی یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2020، تاوەکو کۆتایی دەوامی ڕۆژی سێشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2020، لە یەکەی تۆماری کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤاییەتیەکان لەشاری خانەقین دابەشدەکرێت.