ناس کورد-
ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەران و کاسبکاران لە سنوری ڕاپەرین بانگەوازێکی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سبەینێ بڵاوکردەوە و داوادەکات سەرجەم چین و توێژەکان بەشداربن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا ئەمشەو (هەینی 4ی کانونی یەکەمی 2020) ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەران و کاسبکاران لە سنوری ڕاپەرین ڕایگەیاند، "کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی سبەینێ شەممە، خۆپیشاندانێکی بەرفراونی جەماوەری لەبەردەم باخی گشتی ئەنجام دەدەین دژی ئەو دۆخە داراییەی بۆ خەلک خوڵقێندراوە."
ئاماژە بەوەشکراوە، "داواکارین وەک ئەرکێکی دینی و ئینسانی و ئەخلاقی تاک بەتاکمان بەژداربین."
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا، لەدوای ئەوەی چەند چالاک و ڕێکخەرێکی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکران و خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێکرا، ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکە کۆتایی هات و ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش لەبارەی چارەنوسی خۆپیشاندانەکانەوە بڕیار دەدەن.