گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەیەکی حەشد سزادرا

لەسەر ئەفسەرێکی سوپاى عێراق حەشدى شەعبى سزاى فەرماندەیەکى خۆی دا

2020.12.04 - 18:19
لەسەر ئەفسەرێکی سوپاى عێراق حەشدى شەعبى سزاى فەرماندەیەکى خۆی دا

ناس کورد- 

لەسەر سوکایەتیکردن بە ئەفسەرێکى سوپاى عێراق، حەشدى شەعبى فەرماندەیەکى سەربازى خۆى لەکارەکانى هەڵپەسارد و ڕەوانەى لێکۆڵینەوەى کرد.

 

 

شێخ تاهیر ئەلخاقانیى، فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى میحوەرى خۆرهەڵاتى ئەنبارى حەشدى شەعبى لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (هەینی 4ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، بڕیارى هەڵپەساردنى کارەکانى محمەد موزەفەر ناسراو بە ئەبوزەید، بەرێوەبەرى میحوەرى حەشدى شەعبى لە خۆرهەڵاتى شارى ئەنبار دراوە و ڕەوانەى لیژنەى لێکۆڵینەوە کراوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى سوکایەتى بە ئەفسەرێکى سوپاى عێراق کردووە.

 

خاقانیى جەختى لەوەش کردووەتەوە، ئەوان بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن سوکایەتى بە هێزەکانی سەر بە بەرگرى و ئاسایشى ناوخۆى عێراق بکرێت.