گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسرائیل: مەترسی هەیە ئێران لە کوردستانەوە بمانکاتە ئامانج

2020.12.04 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل: مەترسی هەیە ئێران لە کوردستانەوە بمانکاتە ئامانج

ناس کورد-

وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل هۆشدارى دەدات لە بەئامانج گرتنى بەرژەوەندییەکانى وڵاتەکەى لەلایەن ئێرانەوە لەچەندین وڵاتى ناوچەکە کە هەرێمى کوردستانیشى تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوفیر جندڵمان، وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (هەینی 4ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، "بەهۆى هەڕەشەکانى ئەمدواییەى ئێران و تێوەگلانى لەچەند کردەوەیەکى تیرۆریستى لە چەند وڵاتێکى جیاوازدا، هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە مەترسین بۆسەر وڵاتەکەمان." 

 

ئاماژەى بەوەش کردووە، "بەوهۆیەوە دەستەى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى ئیسرائیلى هۆشدارى بەئامانج گرتنى بەرژەوەندییەکانى ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە لەوڵاتانى وەک، جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئیمارات، بەحرەین، هەرێمى کوردستان و عێراق و چەند وڵاتیکى دیکە دەدات."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لەدواى کوژرانى فەخریزادەى زاناى دیارى ئەتۆمى ئێران لەهەینى ڕابردوو بەرپرسانى ئێرانى پەنجەى تۆمەتیان بۆ ئیسرائیل درێژ کرد لەوکارەدا و بەڵێنى تۆڵەکردنەوەى توندیاندا.