گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

پێشبینى کەشناسى عێراق بۆ کەشوهەواى شارەکانى کوردستان

2020.12.04 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى کەشناسى عێراق بۆ کەشوهەواى شارەکانى کوردستان

ناس کورد-

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی چوار ڕۆژی داهاتودا ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و  پلەکانی گەرماش لەشەواندا دادەبەزێت بۆ خوار 10 پلەی سەدییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی خشتەیەکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (4ی کانوونی یەکەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە، "ئاسمانی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش پێشبینی دەکرێت لە شەواندا کەمتر لە 10 پلەی سەدی تۆمار بکات".

 

بەگوێرەی خشتەکەی دەستەکە" بەیانیان تەمومژ لە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات، هاوکات لە ماوەى ئەو چوار ڕۆژەدا ئاراستەی با بە ڕووی باکوری خۆرئاوا دەبێت".