گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى پلانەکە

رۆیتەرز پلانێكی ئێرانی بۆ جێگرتنەوەی سیستانی ئاشكرا دەكات

2020.12.04 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
رۆیتەرز پلانێكی ئێرانی بۆ جێگرتنەوەی سیستانی ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

لێكۆڵینەوەیەكی رۆژنامەوانی ئاژانسی جیهانی رۆیتەرز رۆڵی ئێران لە خۆخزاندنە ناو پیرۆزترین پرۆژەی شیعە بۆ نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی عەتەبەی نەجەف ئاشكرادەكات و دەڵێت بۆ "دروستكردنی كاریگەرییە لە دیاریكردنی جێگرەوەی سیستانی".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لێكۆڵینەوەكە كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (4 كانونی یەكەمی 2020) پشت ئەستور بە فۆتۆ و لێدوانی بەرپرسان و ئەندازیار و كرێكارانی پرۆژەی فراوانكردنی عەتەبەی نەجەف كە بودجەكەی 600 ملیۆن دۆلارە باس لەوە دەكات لەژێر چاودێری ئەفسەرێكی سوپای پاسداراندایە و كۆمپانیاكانی ئەم پێكهاتە ئەمنی و سەربازییەی ئێران پرۆژەیتریان زۆرە لە عێراق.

 

بەپێی لێكۆڵینەوەكە بەشداریكردن لە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی عەتەبە پیرۆزەكان ستراتیجێكی دوور مەودایە كە ئامادەییەكی هەمیشەیی بۆ ئێران مسۆگەر دەكات لەناو ماڵی شیعە بەهیوای دروستكردنی كاریگەریی لە پرۆسەی جێگرتنەوەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە لە عێراق.