ناس کورد-
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کۆشکى سپى دەستى لەکارکێشایەوە و لەنامەى دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ستایشى کارەکانى ترەمپى کرد لەماوەى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسە جیهانییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (4ى کانونى یەکەمى 2020)، ئەلیسا فەرەح، لێپرسراوى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کۆشکى سپى، دەستى لەکار کێشایەوە.
لە نامەى دەستلەکارکێشانەوەیدا، فەرەح ستایشى ئەو کارانەى کرد کە دۆناڵد ترەمپ لەماوەى سەرۆکایەتییەکەیدا جێبەجێى کردووە، ئاماژەى بە روبەروبونەوەى داعش و گفتوگۆکانى ئاشتى و پشتگیریکردن لە دروستکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا کردووە.
ئەلیسا فەرەح لە ساڵى 2017ەوە چەند بەرپرسیارێتییەکى لەوەزارەتى بەرگرى ئەمریکا و کۆشکى سپى بەڕێوەبردووە.