ناس کورد-
ژمارەیەک لە مامۆستاى بەشى مێژوو لە زانکۆى سلێمانى پەیامێکیان لەبارەى خۆپیشاندانەکانى سلێمانى بڵاوکردەوە و هۆشدارى ئەوەیاندا "هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیاری كاره‌ساتبار هه‌نگاو ده‌نێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامى ژمارەیەک لە مامۆستاى بەشى مێژووى زانکۆى سلێمانى کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (4ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە "هه‌موان ئاگادارده‌كەینەوە به پشتبه‌ستن به‌ئه‌زمونه‌كانی رابردو، ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت، هۆكاره ناوخۆییه‌كانی ئه‌و چاره‌نوسه كاره‌ساتباره‌ش، زۆر زیاترن له هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان".
لەبەشێکى تر‌ى پەیامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە، تا دێت قه‌یرانه قوڵه‌كان زیاتر به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتوه و ته‌نگی به‌هه‌موان هه‌ڵچنیوه، مێژوی كورد ده‌یان ئه‌زمونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام لاوازی دونیابینی و تێنه‌گه‌یشتن له شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و دوركه‌وتنه‌وه له ئامانجه‌كان، سه‌ره‌نجام ئاكامی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی روبه‌ڕوی نوشستی و له‌باربردن كردوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌زمونی ئه‌مجاره‌ی باشور و هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تاكانی هه‌مان چاره‌نوس و ئه‌نجامی لێده‌ركه‌وتوه.