گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دەروازە سنورییەکانى عێراق لەبارەى بڕى ئەو باجەى لەهەرێم لە بازرگانان وەردەگیرێت هاتە دەنگ

2020.12.04 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
دەروازە سنورییەکانى عێراق لەبارەى بڕى ئەو باجەى لەهەرێم لە بازرگانان وەردەگیرێت هاتە دەنگ

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە دەروازە سنورییەکانی عێراق 15 فەرمانگەی جۆراوجۆر باج لەهاوردەکاران وەردەگرن، کە ئەوەش وایکردوە بارگرانییەکی زۆر بخرێتە سەر بازرگانەکان، دەشڵێت، بڕی باجی وەرگیراو لە  دەروازەکانی هەرێمی کوردستان زۆر کەمترە لەو باجەی کە لە دەروازە سنورییەکانی عێراق وەردەگیرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ( 4ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند " لە دەروازە سنورییەکانی عێراق باجێکی زۆر و جۆراو جۆر دەخرێتە سەر کاڵا و ئەو شمەکانەی کەلێوەی هاوردە دەکرێن، 15 فەرمانگە  باج لە بازرگانەکان وەردەگرن.

 

وتیشی "جیاوازییەکی زۆر لە شێواز و ڕێژەی باج هەیە لەنێوان دەروازەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازەکانی عێراق، ئەوەش وایکردووە زۆربەی بازرگانەکان پەنا بۆ هاوردەکردنی کاڵاکانیان لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە ببەن".

 

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئەوەشی وتووە "دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان تەنها پێنح هەزار دینار لەسەر یەک تۆن کاڵا وەردەگرن، بەڵام  دەروازەکانی ئێمە بڕی (10) هەزار دینار لەسەر یەک تۆن کاڵا وەردەگرن، بۆ نمونە پەنجا تۆن پەتاتە لە دەروازەکانی عێراق  500 هەزار دیناری دەخرێتە سەر".

 

وائیلی ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەبێت ئەو ڕێکارانە لە دەروازە سنورییەکانی عێراق چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی دەروازە سنورییەکانی عێراق نەبن بە هۆکارێک بۆ تەشەنەسەندنی قاچاخ یاخود پەنابردنی زیاتر بۆ بازرگانیکردن لە ڕێگەی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە".