گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لەبارەی ڤاکسینی ساختە

هۆشدارییەک لەبارەی بڵاکردنەوەی ڤاکسینی ساختەی کۆرۆنا لە 194 وڵات

2020.12.03 - 23:36
هۆشدارییەک لەبارەی بڵاکردنەوەی ڤاکسینی ساختەی کۆرۆنا لە 194 وڵات

ناس کورد-

پۆلیسی ئینتەرپوڵ ئاگادارکردنەوەیەکى جیهانى سەبارەت بە دزینى ڤاکسین و بڵاوکردنەوەى ڤاکسینى ساختە لەلایەن تۆڕە تاوانکاریەکانەوە لە 194 وڵاتى جیهاندا بڵاودەکاتەوە.

 

دامەزراوەى پۆلیسى تاوانى نێودەوڵەتى "ئینتەرپوڵ" لە بەیاننامەیەکدا کە (پێنجشەممە 3ى کانونى یەکەمى 2020) لە پێگەى فەرمى خۆى بڵاویکردووەتەوە، ئاگادارکردنەوەى پرتەقاڵى بڵاوکردووەتەوە و ئاڕاستەى دامەزراوەکانى جێبەجێکردنى یاساى کردووە لە 194 دەوڵەتى جیهاندا.

 

لە ئاگادرکردنەوەکەدا هۆشداریداوە لە مەترسى چالاکیە تاوانکاریەکانى تایبەت بە دزین و بڵاوکردنەوەى ڤاکسینى ساختەى دژە کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا بە ڕێگەیەکى نایاسایی

 

لاى خۆیەوە یۆرگن ستۆک، بەڕێوەبەرى گشتى ئینتەرپوڵ هۆشداریداوە لەوەى، ڕێکخراوە تاوانکاریەکان هەوڵى دزەکردنە ناو تۆڕى بڵاوکردنەوەى دابەشکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا دەدەن کە ژمارەیەک دەوڵەت نزیکبوونەتەوە لە ئامادەکردنى و دابەشکردنى لەسەر ئاستێکى فراوان.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، تاوانکاران هاووڵاتیانى بێتاوان لە ڕێگەى پێگە ئەلکترۆنیەکانەوە دەکەنە ئامانج و دەرمانى ساختەیان پێدەفرۆشن و بەهۆى ئەوەشەوە تەندروستى و ژیانى خەڵک دەکەوێت مەترسییەوە.