گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە ئەنفلۆنزا

سێ ڕێگا بۆ ڕزگاربوون بەخێرایى لە ئەنفلۆنزای وەرزی لەزستاناندا

2020.12.03 - 23:18
سێ ڕێگا بۆ ڕزگاربوون بەخێرایى لە ئەنفلۆنزای وەرزی لەزستاناندا

ناس کورد-

پزیشکێکى بەریتانى سێ ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە ئەنفلۆنزای وەرزی لەزستاناندا دەخاتەڕوو کە زیاتر ئەویش پشتبەستنە بەخواردنى سروشتى.

 

لەچاوپێکەوتنێکى دا بۆ ماڵپەڕى ئێسکپرێس کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، سارە جارفیس، پزیشکى بەریتانى ڕایگەیاندووە، سێ ڕێگا هەیە و یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە ئەنفلۆنزای وەرزی لەزستاناندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکەمیان ئەوەی بۆ لوتگیران پەمپێکى تایبەت هەیە بۆ دژى بەکتریاش بەکاردەهێنرێت و بەپێى تویژینەوەکان دەتوانرێت چەندین نیشانەى پەتاکە بۆ نیوە کەمبکاتەوە و هەروەها کاریگەرى پەتاکەش بەڕێژەی سێیەک نەهێڵێت.

 

ڕێنمایى دووەمیش بەپێى پزیشکە بەریتانیەکە ئەوەیە، بەکارهێنانى گوڵى ئەرخەوانییە.

 

بەوتەی ئەو پزیشکە بەکارهێنانى ڤیتامین سى و یاخود ئەو خواردنانەى کە ڤیتامینەکەیان تێدایە لەوانە بیبەر و برۆکلى و پەتاتە و هاوکارێکی باشن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پەتاکە.

 

لاى خۆشیەوە ئێرینا لیزۆن دەڵێت، لەکەشوهەواى ساردى زستاندا دەتوانرێت بەهاراتەکان بەکاربهێنرێن بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزی و سودیشى بۆ چارەسەرکردنیشى دەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دەتوانرێت خواردنەوەى گەرم بەو بەهاراتانە دروستبکرێن کە ڕۆڵیان لە بەهێزکردنى کۆئەندامى بەرگریدا هەیە و هەروەها یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەى نیشانەکانى.