گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پێلێ نامەیەک بۆ مارادۆنا دەنوسێت

پێلێ نامەیەک بۆ ماڕادۆنا دەنوسێت و باشترین یاریزانی مێژوو یەکلایی دەکاتەوە

2020.12.03 - 22:44
پێلێ نامەیەک بۆ ماڕادۆنا دەنوسێت و باشترین یاریزانی مێژوو یەکلایی دەکاتەوە

ناس کورد- 

ئەفسانەى دیارى بەڕازیل "پێڵێ" لە نامەیەکدا بۆ ئەفسانەى کۆچکردووى ئەرجەنتینى "ديێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا" نوسیویەتى، کەس لە سەرووى مارادۆناوە نەبوو، خۆشم دەوێیت دیێگۆ، ئەو بلیمەتەى جیهانى ئەفسوناوى کرد.

 

پێڵێ لە یادى تێپەڕبوونى یەک هەفتە بەسەر کۆچى دوایى مارادۆنا لە نامەیەکدا نوسیویەتى، "جیهان زۆر باشتر دەبێت ئەگەر بەراوردکردنى نێوانمان کەمبکەینەوە و سەرسامبین بە یەکترى، بۆیە دەمەوێت بڵێم کە تۆ زۆر دووریت لەوەى بە کەس بەراورد بکرێیت."

 

باسى لەوەشکردووە، "گەشتەکەت بە ڕاستگۆیى جیادەکرایەوە و هەمیشە ئاشکرا بوویت، بە ڕێگە تایبەت و نایابەکەت فێرت کردین خۆشەویستى بکەین و بڵێین خۆشم دەوێیت لە زۆربەى کاتەکاندا، ڕۆشتنە خێراکەت ڕێگەى نەدام ئەمەت پێ بڵێم، بۆیە تەنها ئەنوسم  خۆشم ئەوێیت، دیێگۆ."

 

ئەو ئەفسانە بەڕازیلیە کە خاوەنى سێ نازناوى ماجى جیهانییە لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى بۆ مارادۆنا دەشڵێت، "بلیمەتێک بوویت جیهانت ئەفسوناوى کرد، جادوگەر لەگەڵ تۆپدا کاتێک لە قاچەکانتدا بوو، ئەفسانەیەکى ڕاستەقینە، بەڵام پێش هەموو شتێک لاى من هەمیشە هاوڕێیەکى مەزنیت و خاوەن دڵێکى گەورەیت."

 

لەکۆتاییشدا وتویەتى، "ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ئاسمان بەیەکەوە و لە یەک تیمدا یارى دەکەین، یەکەمجار دەبێت دەستم بۆ ئاسمان بەرز دەکەمەوە نەک بۆ ئاهەنگگێڕان بەهۆى گۆڵێکەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەى ئەتوانم لە باوەشت بگرم جارێکى تر لە کۆتاییدا."

 

پێڵێى بەڕازیلى و مارادۆناى ئەرجەنتینى ئەو دوو ئەفسانەیەى تۆپى پێن زۆرترین مشتومڕیان لەسەرە لەسەر ئەوەى کامیان باشترین یاریزانى مێژووى تۆپى پێن.