گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەورەترین منداڵى جیهان لەدایکبوو

گەورەترین منداڵى جیهان لەدایکبوو کە تەمەنی 28 ساڵە

2020.12.03 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
گەورەترین منداڵى جیهان لەدایکبوو کە تەمەنی 28 ساڵە

ناس کورد- 

مۆلى ئیڤرت گیبسۆن، گەورەترین منداڵە لە مێژوودا لەدایک ببێت و تەمەنى 28 ساڵە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى لەساڵى 1992دا کاتێک تەنها کۆرپەیەکى سەرەتایى بوو خراپەیە بەستەرێکەوە و هەڵگیرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى نیویۆرک پۆستى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، مۆڵى پێش 28 ساڵ و لەساڵى 1992 لە ئامێرێکى بەستاندنى تایبەتدا دانرا لەلایەن خێزانێکى بەخشەرەوە.

 

ئەو کۆرپانە دواى ئەوەى دروست دەبن، دایکەکان لەبرى ئەوەى لەبارى بەرن دەیبەخشن و لەلایەن ناوەندى وەرگرتنى کۆرپە NEDC  لە ئەمریکا دەپارێزرێن، ئەو کۆرپەیەش کە ئێستا ناونراوە مۆڵی یەکێکە لەوانە. 

 

بەگوێرەی نیویۆرک پۆست، دواى ئەو ماوە زۆرە مۆلى خرایە ڕەحمى "تینا"ى دایکى کە ئێستا تەمەنى 29 ساڵە و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ناتوانن منداڵیان ببێت، واتا تینا 18 مانگ پێش ئەوەى مۆلى بخرێتە بەستەرەوە لەدایک بووە و ئەگەر مۆڵی لەلایەن دایکە ڕاستەقینەکەیەوە نەبەخشرایە، ئێستا تەمەنی 28 ساڵ دەبوو. 

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، پێشتریش کۆرپەیەکى تر کە ناوى ئیمایە و هى خێزانە بەخشەرەکان بوو لە ڕەحمى تینادا دانراوە لەساڵى 2017، بەڵام مۆلى ژمارە پێوانەییەکەى ئیماى خوشکى شکاند کە 24 ساڵ بوو لە بەستەردا بووە.