ناس کورد-
سەرۆک کۆمارى عێراق جەختدەکاتەوە، پێویستە دادپەروەرى لە دابەشکردنى ڤاکسینى کۆرۆنادا بەسەر هەموو جیهاندا ڕەچاو بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەى د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، لەمیانی وتارێک کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا پێشکەشی کرد، رایگەیاند، مایەی خۆشحاڵییە ئەم كۆبوونەوەیە جەخت لە کۆده‌نگییه‌کی سه‌رانسه‌ری دەكاتەوە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاى کۆرۆنا.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، پێویسته كاری لەپێشینە ده‌سته‌به‌رکردنی ڤاکسین و چاره‌سه‌ر بێت، به‌جۆرێک بە ئاسانی بگاته دەستی هەموو وڵاتان و سەرجەم مرۆڤایەتی، زۆر گرنگیشە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی چاره‌سه‌ر و ڤاکسیندا دادپه‌روه‌ری ره‌چاو بکرێت و دوور بێ له ململانێی سیاسی و بازرگانی پێوه‌کردن.
سەرۆک کۆمارى عێراق هێماى بۆ ئەوەشکردووە، لێره‌وه گرنگه ده‌ستکورتی هه‌ندێ وڵات له رووی ئابوورییه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت و ئاماده‌کاری ته‌واو بکرێ ڤاکسینه‌که به‌خێرایی بگاته زۆربه‌ی وڵاتان که هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت توانای گواستنه‌وه و دابه‌شکردنیشیان نییه.
جەختیلەوەشکردوەتەوە، "ئێمە له عێراق زیاتر لە 17 ساڵە لە دژی تیرۆرستان دەجەنگین و تا ئێستاش به‌رده‌وامین، لێكەوتەكانی ئەم جەنگە و سیاسه‌ته‌کانی رژێمی پێشووی عێراق، زیانی گەورەی بە ژێرخانی ئابووری بە تایبەتی که‌رتی تەندروستی و نەخۆشخانەكان گەیاندووە که ئه‌م دۆخه هاوکاته له‌گه‌ڵ داڕمانی نرخی نه‌وت وه‌ک زانراویشه نه‌وت تاکه سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌ته، بۆیه چاومان له پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌یه که ڤاکسینه‌که بۆ هه‌موو جیهان به‌رهه‌مدێنن، گرنگه کئه‌م دۆخه‌مان له‌به‌رچاو بگیرێت و هاوکاریمان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شێک بین له سه‌رکه‌وتنی جیهان به‌سه‌ر په‌تاکه‌دا."