گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەدەل بەرواری چی بە کچەکەی وت؟

بەدەل بەروارى لەزیندانەوە چى بەکچە بچوکەکەى وت؟

2020.12.03 - 20:15
بەدەل بەروارى لەزیندانەوە چى بەکچە بچوکەکەى وت؟

ناس کورد- 

کوڕێکى مامۆستا بەدەل بەروارى، کە چەند مانگێکە لە زیندانە، ڕایگەیاند دوێنێ باوکی پەیوەندى پێوە کردوون و بارودۆخی خۆی ئاشكراکردووە، دەشڵێت، دڵى کچە بچوکەکەشى داوەتەوە و وتوویەتی، "خەم مەخۆ ئیشەڵڵا ئازاد دەکرێم." 

 

 

لەلێدوانێکى تایبەتدا بۆ ناس کورد، ئارى بەدەل بەروارى، کوڕی ئەو مامۆستا دەستگیراوەى بادینان (پێنجشەممە 3ى کانوونى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، " دوێنێ چوارشەممە کاتژمێر 11:00ى نیوەڕۆ باوکم لەزیندانەوە تەلەفۆنى بۆ کردین و بۆماوەى سێ خولەک پێکەوە قسەمان کرد."

 

بە وتەی کوڕەکەی، مامۆستا بەدەل بەرواری کە ماوەی چەند مانگێکە لە زیندانە، وتوویەتی: "بارودۆخم خراپ نیە و ئێوەش ئاگدارى خۆتان بن بەڵام، نازانم کەى ئازاد دەبم." 

 

ئاری دەڵێت، " کە قسەى لەگەڵ خوشکە بچوکەکەم کرد دڵى ئەوى زۆر دایەوە و وتى ئیشەڵا ئازاد دەبم". 

 

لەدرێژەى قسەکانیشدا کوڕى ئەو مامۆستا دەستگیرکراوە بەدەروونى پڕ لەخەمەوە ووتى، " هەستم کرد باوکم تەنها دڵى ئێمە دەداتەوە و توویەتى دوعام بۆ بکەن و ئێشەڵا ڕۆژێک دێت دەگەڕێمەوە بۆ لاتان." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لەجێگەی چوونە ماڵەوەی، ئاسایش دەستگیریکرد

 

هاوکات هەر لەسەر ناوەڕۆکى  ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، حەمدى بەروارى، براى مامۆستا بەدەل بەناس کوردى ڕاگەیاند، " لەوکاتەوەى بەدەلى برام پەیوەندى تەلەفۆنى کردووە کوڕەکەى زۆر نیگەرانە و خەم دایگرتووە"

 

ووتیشى ، مامۆستا بەدەل وتویەتى دۆخى باشە لەزیندان، بەڵام نازانێت کەى ئازاد دەکرێت.

 

مامۆستا بەدەل بەروارى یەکێکە لەو مامۆستایانەى کە لە خۆپیشاندانەکانى دەڤەرى بادینان لەهاوینى ئەمساڵدا بەشدارى کرد، بەڵام دواتر بە تۆمەتی خۆپیشاندان و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستبەسەرکرا.