گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نامەی مەسرور بارزانی بۆ کازمی

دەق و ناوەڕۆکی دوایین نامەی مەسرور بارزانی بۆ مستەفا کازمی

2020.12.03 - 19:55
دەق و ناوەڕۆکی دوایین نامەی مەسرور بارزانی بۆ مستەفا کازمی

ناس کورد- 

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆتا نامەیدا کە بۆ سەرۆک وەزیرانى عێراقی ناردووە، دەڵێت، هەرێمى کوردستان ئامادەیە پابەندى سەرجەم ئەرکەکانى بێت و لەبەرامبەریشدا سەرجەم مافە داراییەکانى پێببەخشرێت.

 

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نامەیەکدا کە بەروارى 26ی مانگی ڕابردوو ئاراستەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراقى کردووە لە بەشێکیدا نوسیویەتى، ڕێگەى تێپەڕاندنى یاساى پڕکردنەوەى کوردتهێنان بۆ ساڵى 2020 لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە بەبێ بەشداریکردنى کوتلە کوردیەکان پێشێلکردنى مەبدەئەکانى هاوبەشى و ڕێککەوتنە کە دەستور تەئکیدى لەسەر دەکاتەوە.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەبووە و ئامادەیى تەواویشى هەیە پابەندبێت بە ئەرکە نەوتى و دارییەکانیەوە، لەبەرامبەردا شایستەى ئەوەیە سەرجەم مافە داراییەکانى پێبدرێت.