ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر پێشنیازی سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەکشەممەی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجام دەدرێت، دەشڵێت، دڵنیابن بە نوێنەرایەتیی هاووڵاتیان دەچێتە بەغدا و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی 2021.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە (3ی کانونی یەکەمی 2020) پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و دۆخی هاووڵاتیان بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەکردووە، "هه‌موو هه‌وڵه‌كانم چڕكردووەته‌وه بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به كێشه‌ی مووچه خۆرانی خه‌ڵكی كوردستان. له‌م پێناوه‌شدا، گفتوگۆكانی دوێنێ شه‌ومان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ،ستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ته‌رخان كرا بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و هه‌ژارییه."
هاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەشی ئاشكراکردووە، " هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا، به تێگه‌یشتن له دۆخی خراپی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری كرد كه رۆژی یه‌كشه‌ممەی داهاتوو 6ی کانونی یەکەمی 2020، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێ، پێشوازیمان له‌و پێشنیاره كرد، دڵنیا بن به‌نده به نوێنه‌رایه‌تی ئێوه و هه‌موو موچەخۆرانی هه‌رێم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بین، به‌رگری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین پشك و مافه ره‌واكانتان له بودجه‌ی فیدراڵی 2021 دا جێگیر بكرێت و به یه‌كجاری ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه كۆتایی پێ بێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوخه‌میی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه و ئێش و ئازاری موچەخۆر و مافخوراوه‌كانی كوردستان و جارێكی تر به‌ڵێنی دا و به‌ڵێنمان لێ وه‌رگرت كه ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه تا بتوانێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه به یاسای قه‌رز به‌ده‌ستیان هێناوه، بۆ موچه‌خۆرانی گه‌له‌كه‌مان خەرج بكات."
لەبارەی خۆپیشاندانەکانیشەوە، هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت، " دوای ئه‌و پشوو درێژییه بێوێنه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیارێتییه‌كانی حوكمڕانی نیشانتانداوه، داواتان لێ ده‌كه‌ین چه‌ند رۆژێكی تریش دان به خۆتاندا بگرن، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و توانا، به‌رگریكاری مافه‌كانتان ده‌بین، ئه‌گه‌ریش بڕیارتانداوه گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانتان هه‌بێت، به هێمنی و له چوارچێوه‌ی خۆی دا ئه‌نجامی بده‌ن، رێگه مه‌ده‌ن چالاكییه‌كانتان ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به كاسبكار و ئه‌و جووڵه كه‌مه‌ی له بازاڕه‌كاندا ماوه، با هاونیشتمانییان له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن."
جەختیشیکردووەتەوە، "داواش له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، نه‌بنه هۆكاری زیان گه‌یاندن به ناوبانگی خۆیان و بزانن كه خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و كارمه‌ندان و مووچه‌خۆران، خوشك و برا و كه‌سوكاری ئێمه‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگه‌ی راستی بووژاندنه‌وه‌ی كوردستان هه‌موار ده‌كات.هه‌ر لێره‌وه دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین به زووترین كات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه به‌هۆی به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون. "