ناس کورد-
لیژنەی دانووستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە ناوەڕۆکی دانووستنەکانی لەگەڵ بەغدا ئاشكرادەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، " دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى 15ی تشرینی دووەمی 2020ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، كه‌تیایدا بڕیاردرا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل كه تیایدا به‌وردى و به‌به‌ڵگه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی له‌ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2020/12/3، راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان."
ئەوەش هاتووە، دواتر ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و بۆ رای گشتیش ده‌خرێته‌ڕوو.
کلیک لێرە بکە بۆ ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە: تەواوی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە