گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حزبێک بەفەرمى پشتیوانى خۆى بۆ خۆپیشاندانەکان دەربڕى

2020.12.03 - 14:05
حزبێک بەفەرمى پشتیوانى خۆى بۆ خۆپیشاندانەکان دەربڕى

ناس کورد-

جوڵانەوەى نەوەى نوێ بەشێوەیەکى فەرمى پشتیوانى خۆى بۆ خۆپیشاندانەکان دەربڕى و داواى کرد هاووڵاتیان بەوپەڕى هێمنى و شارستانى داواى مافە ڕەواکانیان بکەن.

 

لە راگەیەندراوێکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە  (3ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە "نەوەی نوێ پشتیوانی هەموو خۆپیشاندانێکی هاوڵاتییان دەکات کە ئامانج لێی داواکردنی مافی خەڵک و کۆتایی هێنان بێت بە حوکمی ئەم دوو بنەماڵەیە و هەروەها کۆتایی هێنان بێت بە دزی و بەهەدەردانی سامانی هەرێمی کوردستان".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "خەڵکی کوردستان لە ئێستادا دور لە ئینتیمای حیزبی رژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافی خۆیان، بۆیە ئێمە وەک جولانەوەی نەوەی نوێ بە تەواوی پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین و هیوادارین هەر تاکێکی ئەم هەرێمە بەشدار بێت لە داواکردنی مافی خۆی بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان ، سەرباری راوبۆچونی جیاوازیان".

 

جەختیش لەوە کراوەتەوە، هاوڵاتیان بەوپەڕی هێمنی و شارستانیانە هاتونەتە سەر شەقام و داوای مافە رەواکانیان دەکەن، بەڵام دەسەڵات تەنانەت لە خۆپیشاندانی هێمنانەو شارستانیانەش دەترسێت.