ناس کورد-
لیژنەى ئارامى سلێمانى ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە ڕێگە بەهیچ جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک نادەن کە پێشوەخت ڕەزامەندى بۆ وەرنەگیرابێت.
لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (3ی کانونی یەکەمی 2020) ئاماژە بەوە دەکات : "هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو داواشدەکات، هێزە ئەمنییەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن.
دەقی راگەیەندراوەکە
ڕاگەیاندراوێک له لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانییەوە
١-هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.
٢- خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا؛ یەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.
٣- پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.
٤ـ پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدوربگرن.