ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتێکی دیکەی راگەیاند و ئاشکرای کرد، رۆژی (یەکشەممە) موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا (3ی کانونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت و ڕۆژی یەكشەممە 6-12-2020 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
باس لەوەشکراوە، لە هەمان ڕۆژدا مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە بە لێبڕینی 21% دابەشدەکرێت، بەڵام پلە تایبەتەكان بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو مووچەكانیان پێدەدرێت.