گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گازى فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنرێت

گرژى کەوتە خۆپیشاندانەکەى سەراى سلێمانى

2020.12.03 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
گرژى کەوتە خۆپیشاندانەکەى سەراى سلێمانى

ناس کورد- 

خۆپیشاندانى سەراى سلێمانى گرژى تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران گازى فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

خۆپیشاندان لەشارى سلێمانى دەستى پێکرد و بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران هێزێکى زۆرى ئەمنى بڵاوەیان پێکراوە.   

  

مامۆستایەک لە سەرای شاری سلێمانی (3ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، لە ئێستادا هەریەک لە مامۆستا عادل حەسەن و مامۆستا نەوشیروان حەمە غەریب مامۆستای ناڕازی دەستگیرکراون.  

  

باسی لەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان بەهیچ جۆرێک رێگە نادەن هیچ کەسێک بچێتە سەرا خۆپیشاندان ئەنجام بدات.  

  

ناس کورد بۆ زانینی چارەنوسی مامۆستا عادل حەسەن پەیوەندی پێوەکرد بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.