گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دەستپاکى عێراق: لەناوچەیەکى هەرێم کڕین و فڕۆشتن بە سەبەتەى خۆراکى ئاوارەکان دەکرێت

2020.12.03 - 10:20
دەستپاکى عێراق: لەناوچەیەکى هەرێم کڕین و فڕۆشتن بە سەبەتەى خۆراکى ئاوارەکان دەکرێت

ناس کورد- 

دەستەى دەستپاکى عێراق ڕایگەیاند، لەناحیەى ڕزگارى سەر بەشارۆچکەى کەلار دەستگیراوە بەسەر سێ هەزار سەبەتەى خۆراکیدا کە بۆ ئاوارەکان دابینکراوە و دواتر لەبازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنى پێوە کراوە.

 

لەڕاگەیەنراوێکى دەستەى دەستپاکى عێراقدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (3ى کانوونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، کارمەندەکانیان لەپارێزگاى دیالە توانیویانە دەستبگرن بەسەر ئەو سەبەتە خۆراکانەدا کە لەناحیەى ڕزگارى سەر بەشارۆچکەى کەلار لەکۆگایەکدا شاردراوەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو سەبەتە خۆراکانە دەبوو دابەشبکرێت بەسەر ئەو ئاوارانەدا کە ناوەکانیان لەلایەن وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانەوە تۆمارکراون و پڕۆسەى دەستبەسەردا گرتنەکەش بەهەماهەنگى سەرۆکایەتى لیژنەى کۆچبەران لەپەرلەمان و هێزە ئەمنیەکانى شارۆچکەى کەلار بەڕێوەچووە.

 

دەستەى دەستپاکى عێراق باسى لەوەش کردووە، ئەو سەبەتە خۆراکانە کە دەستیان بەسەردا گیراوە گەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران، سەربارى ئەو سەبەتە خۆراکانەش هەر لەکۆگاکەى ڕزگاریدا دەستگیراوە بەسەر چەندین سەبەتەى ترى جلوبەرگ کە بۆ ئاوارەکان دابینکراوە.

 

دەستەى دەستپاکى دەشڵێت، دوو تۆمەتبار بەپێى مادەى 240ى یاسای سزاکان بەفەرمانى دادوەرى ناحیەکە دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بەکڕینى ئەو سەبەتە خۆراکانە.