گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى

پەروەردە و تەندروستى کار بۆ دەستپێکردنەوەى دەوامى قوتابخانەکان دەکەن

2020.12.03 - 08:50
پەروەردە و تەندروستى کار بۆ دەستپێکردنەوەى دەوامى قوتابخانەکان دەکەن

ناس کورد- 

هەردوو وەزارەتى تەندروستى و پەروەردەى عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتن بە پەیڕەوکردنى ڕێکارە تەندروستییەکانەوە وردە وردە دەوامى قوتابخانەکان بگەڕێننەوە دۆخى ئاسایى و خوێندن تەنها یەک ڕۆژ نەبێت لەهەفتەیەکدا.

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، تەعمە لەهیبى، بڕیاردەرى لیژنەى پەروەردە لە پەرلەمانى عێراق (3ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، دەوامى قوتابخانەکان تەنها ڕۆژێک نابێت لەهەفتەیەکدا بۆ تەواوى ساڵەکە و وەزارەتى تەندروستى لەگەڵ پەروەردەدا ڕێککەوتووە بۆ ئەوەى وردە وردە بەچاوێری تەندروستیەوە دەوام بگەڕێتەوە سەر دۆخە ئاساییەکەى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لیژنەکەیان دواخستنى پڕۆسەى خوێندنى ئەمساڵى ڕەتکردۆتەوە و سەرسوڕمانى خۆیشى لەوە پیشاندا قوتابخانە ئەهلییەکان دەستیانکردووە بە وەرگرتنى قوتابیەکى زۆر سەربارى ئەوەى هەردوو وەزارەت چەند مەرجێکییان بۆ خۆپارێزى دۆخەکە سەپاندووە و قوتابخانە ئەهلیەکانیش دەگرێتەوە.