ناس کورد-
کادرێکى دیارى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان راستییەکان دەشارێتەوە، نزیكەی 200 ملیاری بۆ ماوەتەوە و قەرزى نەکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرتیپ جەوهەر، کادرى دیارى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە میانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (3ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم دوای بڕینی 21%ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پێویستی بە نزیكەی 720 ملیار دینارە. هەمو مانگێك بەپێی لێدوانی لێپرسراوانی حكومەت ئەگەر پارەكەی بەغدا واتە (320) ملیارەكە بدرێت، ئەوا حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەلێبڕینی ئەو رێژەیەی سەرەوە موچە بدات.
دەشڵێت "كەوایە بە كەمكردنەوەی 320 ملیار لە 720 ملیار، بۆمان روندەبێتەوە هەرێم مانگانە سەرو 400 ملیار داهاتە، بەمەرجێك نرخی نەوت لە نێوان 39 بۆ 41 دۆلار بو ئەوكاتە".
جەوهەر رونیدەکاتەوە، كەوایە بە كەمكردنەوەی 320 ملیار لە 720 ملیار، بۆمان روندەبێتەوە هەرێم مانگانە سەرو 400 ملیار داهاتى هەیە، بەمەرجێك نرخی نەوت لە نێوان 39 بۆ 41 دۆلار بو ئەوكاتە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت لەنێوان 47 بۆ 48 دۆلارە كەوایە ئەو بڕە پارەیە بەرزدەبێتەوە بۆ زیاتر لە 450 ملیار دینار.
جەختیشدەکاتەوە، ئەوە دوو مانگە حكومەت موچەی فەرمانبەرانی نەداوە، واتە حكومەتی هەرێم لانیكەم 850 بۆ 900 ملیاری گلداوەتەوە بۆ دابەشكردنی موچە.
لەو پارەیە 700 ملیار بۆ موچەی ئەم مانگە دابەشدەكرێت. كەواتە لانیكەم 150 بۆ 200 ملیار دیناری زیادەشی هەیە.