گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى پارێزگاکانى هەرێم؟

حەوت پارێزگای عێراق مردن بەکۆرۆنا جێدەهێڵن

2020.12.02 - 22:43
حەوت پارێزگای عێراق مردن بەکۆرۆنا جێدەهێڵن

ناس کورد-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایگەیاند، له‌ ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 34 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هیچ حاڵەتێکی مردن بە نەخۆشییەکە لە حەوت پارێزگای عێراق تۆمار نەکراوە.

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد " کەوتووە ( 2ی کانوونی یەکەمی 2020) ، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زار و 961  توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، 34 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كۆی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش 556 هه‌زار و 728 توشبووە".

 

هه‌ربه‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له‌ 106 له‌ سلێمانی توشبوو، له‌هه‌ولێر 92 توشبوو، له‌ دهۆك 133 توشبوو تۆماركراون، هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی نۆ كه‌س، له‌ هه‌ولێر پێنج كه‌س، له‌ دهۆک سێ کەس بەنەخۆشییەکە  گیانیانله‌ده‌ستداوه‌".

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسەکە لە عێراق   گەیشتووەتە 12 هه‌زار و 340 كه‌س.

 

ئەوەی تێبینی کراوە لەڕاگەیاندراوەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراقدا، حەوت پارێزگای عێراق لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی مردن بە نەخۆشییەکە تێیاندا تۆمارنەکراوە کە پێکهاتوون لە  پارێزگاکانی، کەربەلا، واسیت، بەسرە، میسان، دیوانییە، ئەنبار وموسەنا" .