ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ شەش کەس برینداربوون و دوان لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا (2ی کانونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، کاتژمێر 6:00 ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) شەڕێک لەنێوان دوو دراوسێ ڕویداوە و بەو هۆیەشەوە 6 برینداری لێکەوتۆتەوە کە لە تەڕەفێک باوکێک و دوو کوڕی و کچێکی بریندارن و باوک و کچەکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بەڕێکران بۆ ڕانیە.
باس لەوەشکراوە، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە و کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و لە ئێستاشدا هێزەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و دوو کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەرن کراون.