گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى پارتى وادەى ناردنى پرۆژە یاساى بودجە بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکات

2020.12.02 - 19:27
پەرلەمانتارێکى پارتى وادەى ناردنى پرۆژە یاساى بودجە بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى کورد لە لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتى عێراق ئامادەکارى بۆ پرۆژە یاساى بودجەى 2021 دەکات، بەم نزیکانەش وەفدێکى کوردى سەردانى بەغدا دەکات بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر پشکى هەرێم.

 

مەیادە نەجاڕ (چوارشەممە 2ى کانونى دوەمى 2020) لە لێدوانێکى بۆ ماڵپەڕى فەرمى پارتى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، حكومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵى 2021ە، بڕیاریشە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە پرۆژە یاساکە رەوانەی پەرلەمان بكات.

 

ڕونیشیکردەوە، بەگوێرەى رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، پشكی ھەرێم لە پڕۆژەکە دیاری دەكرێت، چونكە ساڵانە رێككەوتن لەسەر پشكی ھەرێم دەكرێت و بڕیاریشە شاندێكی حكومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكومەت و وەزارەتی دارایی رێككەوتنێك بكەن بۆ ئەوەی لە بودجەدا جێگیر بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

 

مەیادە نەجاڕ جەختیلەوەشکردەوە، ھەركاتێك پڕۆژە یاساكە گەیشتە پەرلەمان دەست بە گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و وەك هەمیشەش داكۆكی لە مافە داراییەكانی ھەرێم دەكەن.