ناس کورد-
ژمارەى توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا دابەزینى بەخۆوە بینى، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستى.
بەپێی ئامارەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا ٣٣١ تووشبووی نوێ، ١٧ مردن تۆمارکراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ ٣٨٩ تووشبووی نوێ و ٢٣ حاڵەتى مردن تۆمارکرابوو.
دەقى ئامارەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨٠)
١. پشکنین: (٤١١٨ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (٣٣١ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٣٣٨ چاکبوون)
٤. مردن: (١٧ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٢٤٣١٩ (٢٩١٤٣٠ هەولێر، ١٨٣٤٢٤ سلێمانی، ٣٤٢٥٣٢ دهۆك، ٦٩٣٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٧٣٣٦ (٣٥٠٢٢ هەولێر، ٢٨٣٦٨ سلێمانی، ٣٠٨٩٩ دهۆك، ٣٠٤٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦١٠٢٦ (٢١٥١١ هەولێر، ١٩٤٩٥ سلێمانی، ١٧٢١٥ دهۆك، ٢٨٠٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٣١٢٤ (١٢٦٤٩ هەولێر، ٧٣٢٠ سلێمانی، ١٣٠٥٢ دهۆك، ١٠٣ هەڵەبجە)
مردن ٣١٨٦ (٨٦٢ هەولێر، ١٥٥٣ سلێمانی، ٦٣٢ دهۆك، ١٣٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠