کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، پلەکانى گەرما 4 بۆ7 پلە بەرزترە لە چاو ساڵى ڕابردوو. . لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمدا هاتوە، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە بەرزبوونەوەدان، بەرزترین پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ بەراورد بە ساڵى ڕابردوو لەم بەروارەدا بەم جۆرەیە: ساڵى ڕابردوو پلەى گەرماى هەولێر لە هەمان بەرواردا 29 پلە بووە، بەڵام ئەمڕۆ لەو پارێزگایە پلەى گەرما 36 پلە دەبێت، بە هەمان شێوەش هەر یەک لە سلێمانى و دهۆک و کەرکوک، پلەکانى گەرماى ساڵى ڕابردوویان نزمتر بووە لەمساڵ، سلێمانى ساڵى ڕابردوو لە هەمان بەرواردا 27 پلە بووە، بەڵام ئەمساڵ بەرزبۆتەوە بۆ 33 پلە. . پارێزگاى دهۆک ساڵى ڕابردوو لە هەمان بەرواردا 28 پلە بووە بەڵام ئەمڕۆ بەرزبۆتەوە بۆ 33 پلە، پارێزگاى کەرکوکیش ساڵى ڕابردوو پلەى گەرما 31 پلە بووە بەڵام ئەمڕۆ 7 پلە بەرزبۆتەوە. . پلەى گەرما و کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى: