ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، گرێبه‌ستی 50 ساڵه له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی 7ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه بووە.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بەناونیشانی (گرێبەستی 50 ساڵەو چەند ڕاستییەک) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (2ی کانونی یەکەمی 2020) نوسیویەتی: "به‌ری ڕۆژ به بێژینگ ناگیرێ، کاتی ده‌رخستنی زۆر له ڕاستیه‌کان هات و ئێمه‌و ئێوه، به ئه‌رگۆمێنت و دیکۆمێنت قسان ده‌که‌ین".
دەقی نوسینەکە
گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌و چه‌ند ڕاستیه‌ک
(ئومێد خۆشناو)
ده‌مێکه چه‌ند که‌سێک له ئاستی سه‌رو ناوهندو خوارووی هه‌ندێ حزب، باسی ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه‌ی نێوان کوردستان و تورکیا نین!.
ئه‌و که‌سانه پێویسته له نوێنه‌رانی خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایه ئه‌و گرێبه‌سته چیه‌و چه‌ند ئاگادارن؟، پێویست ناکات ڕای گشتی چه‌واشه بکه‌ن، به‌ڵام بۆزانیاری هه‌موولایه‌ک ئه‌وچه‌ند ڕاستیه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
١/ گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٧ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و له‌و ده‌م ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌و شێوه‌یه بوو.
*سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی
*جێگری سه‌رۆک وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د
*وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان ئاشتی هه‌ورامی
*وه‌زیری دارایی خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵه‌بانی
*وه‌زیری پلاندانان دکتۆر عه‌لی سندی
ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و به‌ڕێزانه کێن و له چ حزبێکن؟
ئه‌رێ چ جارێک یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه باسی ئه‌وه‌ی کردوه ئاگاداری گرێبه‌سته‌که نه‌بن؟.
٢/ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٨ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌که، شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که پێکهاتبوو له
*قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران
*ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و نوێنه‌ری ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
*ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان
*د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان
دیسان ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وانه کێ بوون و له چ حزبێک بوون؟
ڕۆژێک له ڕۆژان که‌سێکتان بینی له‌وانه بڵێن ئاگادارنین؟.
٣/چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز، بۆ زانیاری دان له‌گه‌ڵ سکرتێر و ڕێکخه‌ری حزبه‌کان و مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌کان کۆبوونه‌وه‌و زانیاری ووردیان پێدان.
بۆیه واباشه چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوی خه‌ڵک و ڕای گشتی چه‌واشه نه‌که‌ن، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه له نوێنه‌رانی خۆتان له‌حکومه‌ت بکه‌ن.
به‌ری ڕۆژ به بێژینگ ناگیرێ، کاتی ده‌رخستنی زۆر له ڕاستیه‌کان هات و ئێمه‌و ئێوه، به ئه‌رگۆمێنت و دیکۆمێنت قسان ده‌که‌ین، لۆژیک و مه‌نتق و نیشاندانی ڕاستی کاری ئێمه ده‌بێ و ئێوه‌ش له چه‌واشه‌کاری و ناڕاستی به‌رده‌وام بن و داوجاریش خه‌ڵی وویژدان زیندووی کوردستان له نێوان ئێمه‌و ئێوه حاکم و حه‌که‌م ده‌بێ..