گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشمەرگەى ئەیلول بووە

کەسوکارى ئەو مردووەى هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەکەى هەولێر قسەى جیاواز دەکەن

2020.12.02 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
کەسوکارى ئەو مردووەى هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەکەى هەولێر قسەى جیاواز دەکەن

ناس کورد-

کەسوکارى ئەو پیاوەى کە لە نەخۆشخانەى رزگارى کۆچى دوایی کرد و نەخۆشخانەکە بە "هێرشکردنە" سەر کارمەند و پزیشکان تۆمەتباریان دەکات قسەى جیاواز لەبارەى رووداوەکەوە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوى رابردوو پیاوێکى تەمەن 81 ساڵان بەناوى (قورتاس خەیلانی) کە پێشمەرگەى ئەیلول بووە، لە نەخۆشخانەى رزگارى گیانى لەدەستدا، دواى 21 رۆژ مانەوەى لە نەخۆشخانەکە، دواتریش کەسوکارى "هێرشیان کردە" سەر پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نەخۆشخانەى رزگارى، ئەو پیاوە توشبووى کۆرۆنا بووە و کەس و کارەکەی هێرشیان کردوەتە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلو پەل وئامێرو ئۆتۆمبیلى فریاکەوتن گەیەنراوە و دوو کارمەند زامدار بووە.

 

تەحسین قورتاس کوڕى ئەو پیاوە بە "ناس کورد" ى راگەیاند "باوکم کۆرۆناى نەبووە، لەکەمتەرخەمی ئەوانەوە باوکم مردووە ھیچ پزیشکێک لەوێ نەبووە، لە کاتێکدا باوکم پێشمەرگەی شۆڕشە".

 

وتیشى "دوو فحسی کورۆناشمان بۆیکردبوو دەرنەکەوتبوو کە کۆرۆنایەتى، تەرمەکەیان نەدەداینەوە، ئۆتۆمبیلى فریاکەوتنیشیان بۆ دابین نەکردین".

 

بەڵام نەخۆشخانەکە لە راگەیەنراوەکەیدا جەختدەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەو کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکی تر.

 

No description available.  

No description available.  

  

No description available.  

No description available.  

No description available.  

No description available.  

No description available.  

No description available.  

No description available.  

No description available.