ناس کورد-
بانکى ڕافیدەینى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بانکەکەیان بەپێى ڕێنماى نوێ ئامادەیە بە پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بە دەستى ناس کورد گەیشتووە، نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکى ڕافیدەین (2ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، پێدانى قەرزى 50 ملیۆن دیناری بە فەرمانبەران و 30 ملیۆن دیناریش بە هاوڵاتیان بەمەبەستى نۆژەنکردنەوە و دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون بەپێى شوێنى جوگرافى دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ڕێژەى سووى قەرزەکە دەگاتە 5% و داواش لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەکات سەردانى لقەکانى بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنى زانیارى نوێ کە بانکەکە دایناوە بەمەبەستى پێدانى قەرزەکان.
بانکى ڕافیدەین بڕیارێکى بەسەر لقەکانى بانکەکەدا گشتاندووە بۆ کارئاسانیکردن لەڕاییکردنى مامەڵەى هاوڵاتیان و فەرمانبەران بۆ دەستخستنى قەرزەکە.