گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

هەولێر؛ وەرگەڕانی بارهەڵگرێک ’’زیانی دەیان هەزار دۆلاری لێکەوتەوە’’

2020.12.02 - 10:13
هەولێر؛ وەرگەڕانی بارهەڵگرێک ’’زیانی دەیان هەزار دۆلاری لێکەوتەوە’’

ناس کورد-

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی 120 مەتری گەڵابەیەکی پڕ لە لم بەهۆی تیژڕەوی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا، هەرچەندە خۆی سەلامەتە بەڵام زیانی دەیان هەزار دۆلاری تەنها لە ڕێگاوبانەکە دا.

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە ناس کوردی (2ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر حەوتی سەرلەبانی لەسەر شەقامی 120مەتری لە دەروازەی سەرکەوتن بۆ جوتسایدی بنەسلاوە ڕوویداوە، گەڵابەیەکی پڕ لە لم بەهۆی تیژرەوی کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی داوە لە شۆستەکە و چەند ستونێکی کارەبای خستووەتە خوارەوە."

 

دەشڵێت، "دواتر چووەتەوە دیوەکەی تری شەقام و لەوێش خۆی کێشاوە بە ڕاگری ڕێگایەکە و نزیکەی 50 مەتری تێکداوە، پاشان وەرگەڕاوە و ڕێگایەکەی بە تەواوی داخستووە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "پاش وەرگەڕانی، گەڵابەکە سوتاوە."

 

جەختی کردەوە کە "شۆفێرەکە سەلامەتە، بەهۆی ئەوەى بەیانی زوو بووە و شەقامەکەش چۆڵ بووە و هیچ ئۆتۆمبێلێکی تر پێوە نەبووە."

 

فازڵ حاجی وتیشی، "لە ئەنجامی ڕوداوەکەش زیانێکی زۆری مادی لە ڕێگاوبانەکە کەوتووە کە جگە لە گەڵابەکە، زیانی رێگاوبانەکە بە دەیان هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت."


لە کۆتاییدا فازڵ حاجی دەپرسێت، "ئەو تیژڕەوییە لە سەرکەوتن بۆ دەروازە لەپای چی کە بە هێماکانی هاتووچۆ دیاری کراوە و دەبێت زیاترین خێرایی بۆ سەرکەوتن 50کم بێت لەکاتژمێرێک؟"

 

me_ga.php?id=1726me_ga.php?id=1733me_ga.php?id=1729me_ga.php?id=1728me_ga.php?id=1727me_ga.php?id=1731me_ga.php?id=1732me_ga.php?id=1730