گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەسەندی کرد

هەفتەى داهاتوو بەریتانیا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دابەشدەکات

2020.12.02 - 10:10
هەفتەى داهاتوو بەریتانیا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دابەشدەکات

ناس کورد-

حکومەتی بەریتانیا ڕەزامەندی دا بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر و جەختی کردەوە کە دابەشکردنی ڤاکسینەکە لە هەفتەى داهاتووەوە لە سەرانسەری بەریتانیا دەستپێدەکات.

 

بەریتانیا بووە یەکەمین وڵات لە جیهاندا کە ڕەزامەندی دا بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای فایزەر، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێک لە حکومەتی ئەو وڵاتەوە کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ حکومەت لەسەر ڕاسپاردەى دەزگای سەربەخۆی بەرهەمە دەرمانی و تەندروستییەکان، بەکارهێنانی ڤاکسینەکەى پەسەند کرد."

 

دەشڵێت، "ڤاکسینەکە لە هەفتەى داهاتووەوە لە سەرانسەری بەریتانیا بەردەست دەبێت."

 

هاوکات مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئاشکرای کرد کە "پڕۆگرامی کوتان و دابەشکردنی ڤاکسین سەرەتای هەفتەى داهاتوو دەستپێدەکات."

 

وتیشی، "ئەوە هەواڵێکی زۆر باشە."