گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەردەم گازینۆیەکدا بووە

پۆلیسی هەولێر وردەکاری شەڕەتەقەکەى دوێنێ شەو بڵاودەکاتەوە

2020.12.02 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر وردەکاری شەڕەتەقەکەى دوێنێ شەو بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، لەو ڕووداوەى شەوی ڕابردوو ڕوویدا لە نزیک شەقامی 60 مەتری هەولێر کەسێک کوژراوە و دوو کەسی تریش بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی (2ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لە بەردەم گازینۆیەکدا ڕووی داوە، دوو ئۆتۆمبێل بووەتە دەمەقاڵێیان و دواتر شەریان کردووە، بەهۆی ئەوەى هەردوولا چەکیان پێ بووە، بووەتە شەڕە تەقە و پاشان کەسێک بەناوی شەعبان غازی کوژراوە و برایەکی شەعبان بەناوی یاسر و کەسێکی تریش بریندارە کە لەلایەن شەعبانەوە تەقەی لێکراوە، لەئێستادا دوو بریندارەکە و کەسێکی تر دەستگیرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان، واتە سێ کەس لە چنگی پۆلیسدان.

 

یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری بی ئێم دەبلیوە و ئەوی تریان توێتا کامری بووە، بەپێی وێنەکان، بی ئێم دەبلیوەکە کە شۆفێرەکەى بەناوی شەعبان کوژراوە نزیکەى 20 فیشەکی پێوەیە.

 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەو زانیارییانەى ڕەتکردەوە کە گوایە ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بە شەڕە تەقەوە هاتوونەتە ئەو شوێنە و پاشان لەوێ شەڕەکە کۆتایی هاتبێت و دەڵێت، هەر لەوێدا دەمەقاڵێ و شەڕ دەستی پێکردووە و کۆتاییش هاتووە.

 

باسی لەوەشکرد کە بەهۆی ئەوەى ئەو کەسانە بریندارن، بۆیە هێشتا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەک نەزانراوە.

 

جەختی کردەوە کە بە ماوەیەکی زۆر کەم هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆلینەوە کردووە و سێ کەس لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

 

 

me_ga.php?id=1721me_ga.php?id=1722me_ga.php?id=1724me_ga.php?id=1723me_ga.php?id=1725