کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەناردەکردنى نەوتى عێراق گەیشتۆتە 4 ملیۆن و 400 هەزار بەمیلى ڕۆژانە، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراقیش دەڵێت، ئەو بڕە نەوتى کەرکوک و هەرێمیش دەگرێتەوە. . بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق فەیاز حەسەن لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "تێکڕاى هەناردەى ڕۆژانەى نەوتى عێراق لە 4 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلدا جێگیر بووە، کە لە نێویدا نەوتى کێڵگەکانى کەرکوک و هەرێمى کوردستانیش هەژمار کراوە، وزارەتى نەوت پلانیشی هەیە بۆ زیادکردنى هەناردەى نەوت و وزە لە ساڵانى داهاتوودا". . ئەو بەرپرسەى وەزارەتى نەوتى عێراق ئەوەشى ئاشکرا کردووە، کە ئەنجومەنى وەزیران گڵۆپى سەوزى بۆ داگیرساندوون، بۆ واژووکردنى ڕێککەوتنى نێودەوڵەتى لە بوارى نەوت و وزەدا. . لەبارەى مەترسییەکانى داخستنى گەروى هورمز لەسەر هەناردەى نەوتى عێراق، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق وتى، وڵاتان خۆیان بە دوردەگرن لە داخستنى ئەو گەروە، چونکە ئەزانن زیانى گەورە بە ئابورى جیهان دەگات، بۆیە هیواى خواست کە گەروى هورمز دووچارى کێشە نەبێتەوە، هەرچەندە ئاماژەى بەوەشکرد کە عێراق هەندێک جێگرەوەى هەیە بۆ خستەبازاڕى نەوتەوە. . .