گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر پەبجی هەڕەشەی لە کچێک کرد

بەهۆی هەڕەشەکردن لە کچێک لەسەر یاری پەبجی گەنجێک دەستگیرکرا

2020.12.01 - 20:56
بەهۆی هەڕەشەکردن لە کچێک لەسەر یاری پەبجی گەنجێک دەستگیرکرا

 

ناس کورد-

پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر کوڕ و کچێک بەیەکەوە یاری پەبجیان کردووە، کێشە کەوتووەتە نێوانیانەوە و کوڕەکە هاکی هەژماری تایبەتی کچەکەی کردووە و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردوە ئەگەر 300 دۆلاری پێنەدات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیندراوێکی بەشی پۆلیسی کۆمەڵگا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (سێشەممە 1ى کانوونی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە، "دوای ئەوەی سکاڵای کچێکیان پێگەیشتووە لەسەر کورێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردوووە ئەگەر کچەکە 300 دۆلاری پێنەدات، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تاوانبارەکە دەستگیربکەن و ڕادەستی دادگای بکەن".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "کۆڕ و کچەکە ماوەیەکی زۆرە پێکەوە یاری پەبجیان کردووە و دواترکێشە لە نێوانیاندا ڕوویداوە، کوڕەکەش هەژماری کچەکەی هاککردووە وهەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێیکردووە ئەگەر 300 دۆلاری پێنەدات".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کارمەندانی بەشی پۆلیسی کۆمەڵگا دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کچەکەوە ڕێکاری خۆیان گرتووەتەبەر و لەبۆسەیەکدا تاوانبارەکەیان دەستگیرکردووە.