گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینێکى عەرەبی قۆناغێک دەبڕێت

ڤاکسینێکى عەرەبی قۆناغێک دەبڕێت

2020.12.01 - 20:36
ڤاکسینێکى عەرەبی قۆناغێک دەبڕێت

ناس کورد-

ناوەندی نەتەوەیی بۆ تۆێژینەوە زانستییەکانی میسر ئاشکرایکرد، سەرقاڵی دروستکردنی  ڤاکسینێکی خۆماڵین دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە توانیویەتی قۆناغی یەکەمی پێش تاقیکردنەوە تەختییەکان بەسەرکەوتوویی ببرێت.

 

محەمەد ئەحمەد عەلی، زانای پسپۆڕ لە زانستی ڤایرۆسەکان لە ناوەندە میسرییەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (30ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە سەرقاڵی تاقیکردنەوەن لەسەر ڤاکسینیکی خۆماڵی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لەلایەن ناوەندی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە زانستییەکانی میسر بەرهەمدەهێنرێت.

 

وتیشى، "لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکەین دەستەی دەرمانی میسر ڕەزامەندیمان پێ بدات بۆ دەستکردن بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە تەختییەکان".

 

 زنا میسرییەکەی بواری ڤایرۆسەکان ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "تاقیکردنەوە تەختییەکان ب ەسێ قۆناغدا تێپەڕدەبێت کە شەش مانگ دەخایەنێت، دوای کۆتایی ئەو ماوەیە ڤاکسینەکە ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان".

 

لەئێستادا ژمارەیەک وڵاتان چاوەڕێی ئەوە دەکەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕازامەندییان پێبدات ڤاکسینەکەیان بەفەرمی بەکاربهێنن، لە ئێستادا کۆمپانیای (بیونتێک و فایزر) ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ڤاکسینەکەیان دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا  لە 95%دا کارایە.

 

ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 63 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەسیش بە نەخۆشییەکە گیان یلەدەستداوە.