گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى عێراق پشتگیرى لە قەدەغەکردنى پۆبجی دەکات

2019.05.16 - 10:05
کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى عێراق پشتگیرى لە قەدەغەکردنى پۆبجی دەکات
ناس کورد- کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکانى عێراق پشتگیری خۆى دەربڕى بۆ بڕیارى پەرلەمانى عێراق بۆبلۆککردنى یارى پۆبجى. . لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق ڕایگەیاندوو: "پێشوازی لەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق دەکەین، کە دەربارەی بلۆککردن و قەدەغەکردنى یارییە ئەلکترۆنییەکانە دەریکردووە، ئەمەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو زیانانەی کە بە تەندروستی و ڕۆشنبیری کۆمەڵگەی عێراقییان گەیاندووە". . لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوشکراوە، پێشتریش لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەلکترۆنی لە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمکاری عەرەبی، پشتیوانی و پشتیگیری خۆی بۆ بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق ڕاگەیاندووە. . کۆمسیۆنى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق دەڵێت، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ هاوکاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێن و هەنگاوە هونەرییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیارى بلۆککردنى پۆبجى. . .