گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە

لە سلێمانی هەرکەس بمرێت بە کۆرۆنا هەژمار دەکرێت؟

2020.12.01 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی هەرکەس بمرێت بە کۆرۆنا هەژمار دەکرێت؟

ناس کورد- 

سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە پارێزگای سلێمانی بە بەراورد بە پارێزگانی تری عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سلێمانی بە سێ میکانیزمی جیاوازی توشبووی کۆرۆنا دیاریدەکرێت، دەشڵێت، ژمارەکانی سلێمانی ڕاستن نەوەک پارێزگاکانی دیکە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە فەیسبوکی خۆی (سێشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئەو ڕێژەیەی مردنەی بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار دەکرێت ڕێژەیەکی دروستە، هۆکاری بەرزی ڕێژەکەش لەچاو پارێزگاکانی تردا ئەوەیە کە لە پارێزگای سلێمانی هەموو کەیسێک چ بە نیشانە، یان لە ڕێی سیتی سکانەوە، یان بە وەرگرتنی نمونەیەک لە لوتەوە بە توشبووی کۆڤید ئەژمار دەکرێت، واتە لە سلێمانی بە سێ میکانیزمی جیاواز توشبووی کۆرۆنا دیاری دەکرێت." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " لە پارێزگانی تری عێراق تەنها لە ڕێگەی وەرگرتنی نموونەیەک لە لوتەوە کەیسەکە بە کۆڤید ئەژمار دەکرێت، لە سلێمانی هەموو کەیسێک کە نیشانەی کۆڤیدی هەبێت یان بە هۆکارێک بە ماکەکانی کۆڤید گیان لە دەست بدات، بە گیان لەدەستدان بە کۆڤید دێتە ئەژمار." 

 

سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی دەشڵێت، "ئەگەر لە سلێمانیش وەکو پارێزگانی تری عێراق تەنها لە ڕێگەی وەرگرتنی نمونەیەک لە لوتەوە کەیسەکە بە کۆڤید هەژمار بکرێت، ئەوکات ڕێژەی مردن زۆر کەمتر ئەبێ بە بەراورد بە پارێزگاکانی تر." 

 

باسی لەوەشكردووە، ناکرێت لە سیستەمێکی پێشکەوتووی وەکو بەڕیتانیا ڕێژەی مردن بە کۆڤید لە وڵاتێکی وەکو عێراق زیاتر بێت، بۆیە ئامارەکانی دروستن بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە.