گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر موچە کۆدەبێتەوە

2020.12.01 - 20:30
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر موچە کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە موچە و بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.

 

کوێستان محەمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بینیویەتی (1ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بابەتی موچە و دواکەوتنی دەکرێت.

 

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا یەکێکی تر لە خاڵەکانی یاسای چاکسازی تاوتوێ دەکرێت کە تایبەتە بە دەرماڵەی لەبری پەککەوتەیی بۆ ئەو کەم ئەندامانەى کە موچەیەکی دیکەیان هەیە.

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، هەرکاتێک حکومەت بە پێویستى زانى ئەوا شاندى دانوستانکارى هەرێمى کوردستان دەچێتە بەغدا.  

  

  

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دواى کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى ڕوبەڕوبونەوەى کۆرۆنا (1ى کانونى دووەمى 2020) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بینیوەیەتی وتى، بەمنزیکانە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر بابەتى موچە کۆدەبێتەوە و بڕیارى گونجاو لەو بارەیەوە دەدات.  

  

سەبارەت بە چوونى شاندى دانوستانکارى هەرێم بۆ بەغداش هێماى بۆ ئەوەکرد، بڕیارمانداوە هەرکاتێک بە گونجاو زانرا شاندى دانوستانکارى هەریم بچێتە بەغدا، ئەویش لەکاتێکدا لە بەرژەوەندى خەڵدا بێت.  

  

هەرچى سەبارت بە پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى ساڵى داهاتووى عێراق وتى، ئێمە داواى مافەکانى خەڵکى هەرێممان کردوە کە 17%یە، ئەم بابەتەش بەردەوام گفتوگۆى لەسەر دەکرێتەوە و وەک حکومەت تەئکید دەکەینەوە لەسەر مافە دارایى و دەستوریەکانى هەرێم.