ناس کورد-
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ڕایگەیاند، وڵات بەڕێوەبردن بە تەپڵ لێدان نابێت و ئەو کارە "بێئەدەبییە" دەشڵێت، دەستی یەکێتی و گۆڕان کەشفە و شەرەفمەندییە لە حکومەت بکشێنەوە و حکومەت بۆ پارتی جێبهێڵن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى لە لیدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "ئه‌و حزبانه له لایه‌ك له کوردستان لە خه‌مى مووچه دان و له لایه‌كى تریشه‌وه له به‌غدا خه‌ریكن مووچه ببڕن، هەرگیز ته‌پڵ لێدان و جنیۆ و قسه‌ى ناشیرین كارى كه‌سانى موئهدەب نییه، ئه‌وان وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌پڵ لێ بده‌ن، كه‌واته هه‌ن، ئه‌و ته‌پڵ لێدانه‌یان ده‌بوو له په‌رله‌مانى عێراق بوایە نه‌ك لە كوردستان. له‌وێ موچه ده‌بڕن و لێره‌ش سینگیان دەردەپەڕێنن”.
سەرکردایەتییەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، یه‌كێتى و گۆڕان هه‌ردووكیان به‌پێی بوونى خۆیان له‌نێو حكومه‌ت دەبێت به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵبگرن، ناكرێت پێیه‌كیان له حكومه‌ت بێت و پێیه‌كه‌ى تریان له ئۆپۆزسیۆن، له‌ڕابردوودا ئه‌م سیاسه‌ته، كه یه‌كێتى و گۆڕان كردیان شكستى خوارد و بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى ده‌نگیان كه‌متر بێت، چونكه ئه‌م ده‌سته له لاى حكومه‌ت كه‌شفه.
“ناكرێت بۆ خۆت شه‌ڕى پۆست و پاره بكه‌یت، له‌و لاشه‌وه دژى حكومه‌ت بیت، ئه‌گه‌ر وایه منیش داواى موچه‌ت لێ ده‌كه‌م، چونكه تۆش له حكومهتداى، یان ئه‌گه‌ر پێیان وایه ئه‌م حكومه‌ته ته‌نیا هى پارتییه، ئه‌وه شهرەفمهندییه له حكومه‌ت بكشێنه‌وه و حكومه‌ته‌كه ته‌نیا بۆ پارتى به‌جێبێڵن، ئێمه وه‌ك پارتى ته‌حه‌مولى به‌رپرسیاره‌تى ده‌كه‌ین، وه‌ك له پێشتریش كردوومانه، ئه‌ى بۆ ناچن باس له ده‌روازه‌كانى سلێمانى بكه‌ن، كه به‌ئاشكرا باس له کەلوپەلە به‌سه‌رچووه‌كان و كاره قاچاخەكان ده‌كرێ”. عەلی عەونی وادەڵێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تىی پارتی ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، “ئه‌وان وا ده‌زانن به‌م كارانه خه‌ڵك زیاتر لێیان تێ ده‌گات، سه‌رۆكى حكومه‌ت پێشتر ئاماژه‌ى پێ داوه، كه (خه‌ڵك ئه‌وانیشى دیوه و ئێمه‌شى دیوه)، ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن موزایهدهكردنه، چونکە هه‌ڵبژاردن نزیكه، هیچیان به‌غدایان له‌بیر نییه و ڕه‌خنه‌یان تەنیا له كوردستانه، به‌داخه‌وه ئه‌وان كهوچكیان له گیرفاندایه و نازانن ماڵى شایی له كوێیه”.
جەختیشیکردووەتەوە، “ئه‌وه‌ى له لایه‌ن موزایه‌ده‌چییه‌كان ڕوو ده‌دات، بێ ڕێزیكردنە بە پیرۆزییه‌كانى وڵات، ده‌بێت میلله‌ت پارێزگاریى له ده‌ستكه‌وته پیرۆزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بكات، له هه‌ڵبژاردنى داهاتووشدا میلله‌ت ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و وا به‌ئاسانى له‌سه‌ریان تێناپه‌ڕێت، كه په‌رله‌مان بكه‌نه جێگاى ڕه‌فتارى منداڵان و موراهیقانه، له‌داهاتوودا دیار ده‌بێت كێ خاوه‌نى ئه‌م كیانهیه و كێش حازرخۆری بەر سێبەر."
دوێنێ دووشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2020، لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بە تەپڵ لێدان و هاوارکردن بۆ موچە دانیشتنەکەیان بۆ چەند کاتژمێرێک دواخست و داوایان کرد دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرسی موچە بەڕێوەبچێت، نەوەک پرسی دیکە، لەنێو ئەو پەرلەمانتارانەشدا بەشێکیان لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان بوون.
لەدوای ئەوەش، زانا مەلا خالید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت، دوای ئەو دۆخەی کە لە ناو هۆڵی پەرلەماندا ڕوویدا، پارتی بیر لە بژاردەی پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنە سیاسییەکانی دەکات
وتیشی، "ئەمڕۆ یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان پێشێلی ئەو ڕێککەوتنەیان کرد و بەشداربوون لە تێکدانی ئارامی وسەقامگیری ناو هۆڵی پەرلەمان، بۆیە لە ئێستادا پارتی بیری لە بژاردەی پێداچوونەوە بەو ڕێککەوتنە سیاسیاندا دەکات".
پەرلەمانتارەکەی پارتی جەختیکردەوە "ناکرێت ڕێککەوتن تەنها بۆ وەرگرتنی پشک وپۆست بێت لە ناو حکومەتدا دواتریش ئەو دوولایەنە کە خۆیان بەشدارن لە جومگەکانی وئیدارەدانی حکومەتدا خۆیان وەک بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن نیشانبدەن وخۆیان بە خەمخۆری میللەت بزانن لەسەر حیسابی پارتی".